سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچیدوایی حاجی تۆفیق حەمە رەحیم بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٨٠
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز کاک حەمە تۆفیق رەحیم، تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری کورد
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی تۆفیق حەمە رەحیم) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان