کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٧٣٦
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، سەرجەم ئەندامەکانیان دەیانەوێت بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە، چونکە ئەو پرۆسەیە لە بەرژەوەندی خاوەن پشکەکان و کارمەندان و ئابووری عێراقیش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵەکەیان پێنج کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوتە لە کوردستان، لە ١٨ی ئەم مانگەوە کۆمپانیای ھەنت ئۆیڵ میدڵ ئیستی ئەمریکیش بووەتە شەشەمین ئەندامی کۆمەڵەکەیان و لەئێستادا ئەندامانی کۆمەڵەی ئەپیکۆر ٥٠٪ی نەوتی کوردستان بەرھەمدەھێنن.
داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات بگەنە چارەسەرێک، کە مافەکانیان بە گوێرەی گرێبەستەکانیان بپارێزێت و پەرە بە کەش و ھەوای وەبەرھێنان لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بدات.