وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی داھات و خەرجی ھەرێمی کوردستانی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردودا داھاتەکانی ھەرێم حەوت ترلیۆن و ٩١٨ ملیار دینار بووە و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێمیش لەو ماوەیەدا  لە داھەتەکەی زیاتر بووە و ھەشت ترلیۆن و ٣٩٥ ملیار دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە شەش مانگی رابردودا داھاتی نەوت زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار بووە، داھاتی نانەوتیش زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٧٤ ملیار دینار بووە، لە ھەمان ماوەشدا عێراق  ٩٩٨ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ناردووە و ترلیۆنێک و ٦٠٠ ملیار دیناریش بەقەرز بە ھەرێم داوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان لەمەودوا راپۆرتی خەرجی و داھاتی ھەرێمی کوردستان ھەر شەش مانگ جارێک بڵاودەکرێتەوە، کەسەرجەم داتا و زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێم وردبینی و پەسەند کراوە.