ھاتوچۆی ھەولێر: کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری سەرپێچی تۆماردەکەن
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٥١٣
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو کامێرا پۆینت تو پۆینتانەی لەماوەی رابردوودا لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری بە ئەزموونی کاریاندەکرد، لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە دانانی کامێرا پۆینت تو پۆینتەکان لە شەقامی ١٢٠ مەتری کە ئەوپەڕی خێرایی تیایدا ١١٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا، پابەندکردنی شۆفێرانە بە خێرایی دیاریکراو لە شەقامەکەدا.