بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە تاکو سەعات چواری بەرەبەیانی سبەی شەممە، ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت.

دەشڵێت، لەکاتی بوونی ھەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

بەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥
سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە ١٠٠
ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە ٠٥٣٣١٩٣١٤٨

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.