دادگاییکردنی بکوژانی پێنج ھاوڵاتییەکەی دھۆک کە لە نسێبین کوژران دواخرا
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٨٤١
نەجم عەبدوڵا کەسوکاری قوربانییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ھەندێک زانیاری نوێ ھاتووەتە کەیسەکەوە و چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئاشکرا کراون، دادگایی بکوژانی ئەو دوو خێزانە کوردەی خەڵکی دھۆک کە لە تورکیا کوژران، بۆ ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو دواخرا.
رووداوەکە لە ١٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان روویدا کە تێیدا، پێنج ھاووڵاتی شاری دھۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژران، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوونە تورکیا.
لەدوای رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.