تورکیا کۆبانێ و حەسەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٩٠٦
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانی کردە ئامانج، تانکەکانی سوپای تورکیاش گوندی ئەحمەد مونیریان لە کۆبانی کردەوەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لە بۆردومانەکاندا ھەبووە.
وتیشی، لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ناوەندی قەزای زەرکانی لە کانتۆنی حەسەکە کردوەتە ئامانج، بە تۆپخانە و گوللە ھاوەن ئەو ناوچەیە تۆپباران دەکات.