سوپای تورکیا چەند گوندێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٨٠٠
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ١٣ گوندیان لە دەووروبەری عەین عیسا و گرێسپی بۆردوومان کردوە.
راشیگەیاندوە، ھەریەک لە گوندەکانی بیرکنۆ و حوڕییە و قزعەلی و بیرزنار و سۆسان و عەریزە و زەنوبیای سەر بە گرێ سپی، ھەروەھا گوندەکانی ئەبوسرا و دبس و ھۆشان و خالدیە و دەوالب و عەلیماتی سەر بە عەین عیسا و دەورووبەری ڕێگای ئێم فۆڕ و وێستگەی سەقڕیان بۆردومان کردوە، بەڵام ئاماژە بۆ زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەو بۆردومانە نەکراوە.