وەزیری تەندروستی عێراق و بەرێوەبەری پزیشکی دادی بەغداد بانگھێشتی لیژنەی کاروباری شەھیدان دەکرێن
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٧٨
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەھیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە وەزیری تەندروستی عێراق و بەڕێوەبەری پزیشکی دادی بەغداد بانگھێشتی لیژنەکەیان بکەن، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ھۆکاری نەگەڕانەوەی ١٧١ روفاتی ئەنفالکراو بۆ ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە ئێستادا ١١ گۆڕ لە پارێزگای سەماوە ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبونی جێگە بۆ ھەڵگرتنی روفاتەکان ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەش دواخراوە، لەبەرئەوە داوای رونکردنەوەی ھۆکاری نەگەڕانەوەی روفاتەکان دەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە یاسایی بودجەی عێراق بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ گەڕانەوەی روفاتەكان تەرخانكراوە.