وەزیری پەروەردە: دەبێت لە یەکشەممەوە دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٦٦
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە، نزیکەی ٦٥٠ ھەزار خوێندکار لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و کۆیە و ھەڵەبجە بێبەشن لە خوێندن و خوێندن لەو ناوچانە لە مەترسیدایە.
وتیشی، فەرمانێکی وزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە. لە داواکاری مامۆستایان و خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانن.
وەزیری پەروەردەی ھەرێم جەختیلەوەشکردەوە، حکومەتی ھەرێم توانای دارایی ھەبێت داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ دەکات.