رۆژئاوای کوردستان داوای چاککردنەوەی ئەو ناوچانە دەکات کە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیاندوون
ئایار
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٧٤
ئەکرەم سلێمان، ھاوسەرۆکی نوسینگەی وزە لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، بە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانی راگەیاند، ژێرخانی ناوچەکانیان بەھۆی بۆردوومانی تورکیاوە وێرانبوون و ناتوانن چاکیان بکەنەوە، داواشی کرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردانی خێرا بکەن، بۆ چاککردنەوەی وێستگەکان و خستنەوەکاریان.
وتیشی، ئەو کاتەی بۆ چاککردنەوەی وێستگەکان پێویستن نادیارە، ھەروەھا تێچووی چاککردنەوەشیان ملیۆنان دۆلارە.
تورکیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆردوومانی چڕی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و لە ١٠ رۆژدا ٢٦٤ شوێنی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد، کە ١٨٥ شوێنیان شوێنی نیشتەجێبوون بوون و بەھۆیانەوە نۆ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.