غەریب ئەحمەد: رادەستنەکردنی تەواوی داھاتی نانەوتی بە بەغداد دواکەوتنی مووچەی لێدەکەوێتەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٣
٢٬٦٣٠
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی ١٠٠٪ی داھاتی نانەوتی ھەرێم و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا، بەڵام تائێستا ھەرێم ئامادەنییە ١٠٠٪ی ئەو داھاتە رادەستی بەغداد بکات.
ئەوەشی خستەتەڕوو، تەنھا رێگاچارە لەئێستادا بۆ ھەرێمی کوردستان رازیبوونە بە داواکەی بەغداد و گەیشتنە بە رێککەوتن.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، رازینەبوونی ھەرێم بە داواکەی بەغداد بۆ رادەستکردنی تەواوی داھاتی نانەوتی، تەنھا دواکەوتنی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی لێدەکەوێتەوە.