فەھمی بورھان: بەغداد دەیەوێت بودجەی ماددەی ١٤٠ بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق بگوازێتەوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئابی ٢٠٢٣
٨٠٦
فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێ رۆژ لەمەوبەر ھادی عامری سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لەگەڵ لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندوون، کە ئەو ١٠٠ ملیار دینارەی بۆ ماددەی ١٤٠ تەرخانکراوە، زۆرینەی بۆ ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تەرخاندەکرێت کە بەھۆی سیاسەتەکانی بەعسەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی، ئەو لێدوانەی ھادی عامری پێچەوانەی بڕیارێکی ساڵی ٢٠١٨ـی دادگای فیدڕاڵییە و ئاماژەیەکی مەترسیدارە، چونکە بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سنوری ماددەی ١٤٠ تەنھا ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەگرێتەوە.