مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکانی ئیدلب
لاوان
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٥٨٩
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی ھەسەدە لە میانی دیدارێکیدا، لەگەڵ نوێنەرانی "گروپی چەکداری شۆڕشگێڕان" و لیوای دیموکراتی باکوور رایگەیاند، ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکانی ئیدلب، لە باکووری رۆژئاوای سوریا.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەسەدە پابەندە بە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ پەنابەرانی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا.
مەزڵوم عەبدی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە چارەسەری سیاسی لە سوریا، لەسەر بنەمای دیالۆگی نێوان ھێزە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بێت.