باڵیۆزی ئەڵمانیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٤١٤
دوای دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق "مارتن یێگەر" بە یاوەری کلێمێنس زێمنتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و وێڕای دەربڕینی ڕێز و پێزانین بۆ مێژووی خەباتی سەرۆک مام جەلال، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی مام جەلال کرد لە بنیادنانی عێراقی ھاوچەرخ.