"ئاسۆ کەمال"بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی ناسەقامگیر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی بگرێتەوە، زۆربەی کاتەکان ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە باران ھەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
وتیشی، لە رۆژی پێنج شەممەوە دەرئەنجامی کاریگەربوونی ناوچەکە بە نزمە پاڵەپەستۆیەک شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە، لە رۆژانی دواتریش کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر چالاکتر دەبێت و بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.