مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣١١
"کارزان فیزیک" نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنەوە و ڕایگەیاند، لە ٢٠٪ی مامۆستایان لە کەرتی پەروەردەی ھەرێم مامۆستایانی وانەبێژ و ماوەی چەند ساڵە وانە دەڵێنەوە بەڵام حکومەت دایاننامەزرێنێت و چارەنوسیان نادیارە. ھەر بۆیە داوا دەکەن پەرلەمان فشار لە حکومەت بکات بۆ ئەوەی دامەزرێن.
ھاوکات "د. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی" سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ڕایگەیاند، دوو پێشنیار لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی چارەنوسیان یەکلایی ببێتەوە.