پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی کێشەی گرانبوونی سوتەمەنی دەکات
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٤٨٤
کاروان عەبدولڕەحمان ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی بۆ بەیانی کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لیژنەیەکەیان ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کاری پێ بکات چارەسەری نرخی سوتەمەنی لە (غاز، نەوت و بەنزین) دەکات و کەمبوونەوەی سوتەمەنیش لە ھەرێمی کوردستان نامێنێت".
باسی لەوەشکرد، لەو ڕاپۆرتە باس لە چۆنیەتی خێراکردنی دابەشکردنی نەوتیش کراوە بەسەر ماڵان و ڕاپۆرتەکەش کۆدەنگی لیژنەکەمانی لەسەر بووە.