"د.رەھێڵ فەرەیدون"بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی رابردوو ٦٥% ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیان بەکارھێنراوەو ٣٥% ی ڤاکسین ماوەتەوە، ئەگەر بەشێکی زۆری خەڵک ڤاکسین بەکار نەھێنن چاوەڕوان دەکرێت رەوشی تەندروستی بەرەو خراپتر بڕوات.
وتیشی، بۆ ئەوەی ژیانی ھاووڵاتیان و خێزانەکانیان بپارێز دەبێت، وەرگرتنی ڤاکسین بکەن بە ناچاری، بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی ببێتەوە، ئەگەر ھاووڵاتیانیش ڤاکسین بەکار نەھێنن، دەبێت ھەفتانە پشکنینی "پی سی ئار"بکەن.