بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر چاویكەوت بە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە دیدارێكدا ، گۆڕانكارییە سیاسییەكان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و چاكسازییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو  هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، سەرباری سەرنج و تێبینییەكان لەسەر هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكان بەڵام دەتوانن بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە رەنگدانەوەی گلەیی و ناڕەزایی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم بێت، رونیشیكردەوە، زەمینە لەبارە كە وەك كورد خۆیان رێكبخەنەوە و بە یەكڕیزی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەش، شەراكەت و تەوافق كە بەرژەوەندی گشتی تێدا رەچاوبكرێت گفتوگۆبكەن و پێكەوە حكومەتێك بنیادبنێن كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانیان بێت.
سەبارەت بە چاكسازی و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حزبی یەكێتی، هاوسەرۆك ووتی یەكێتی سەرلەنوێ بۆ ئەركەكانی خەباتی حزبی، نەتەوەیی، كوردستانی، عێراقی و هەرێمی خۆی سازدەداتەوە و دەیانەوێت یەكێتییەك بنیادبنێینەوە كە یەكێتی مام بێت و لە ئاست خەبات و قوربانیدانی هەموو ئەوانە بێت كە ماندووبوون بەو حزبەوە.