"لیوا قارەمان شێخ کەمال"جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممە وەفدێکی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی ھەرێم دەکات، بۆ تاوتوێکردنی یەکخستنی دوو لیوای ھاوبەش بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی یەکخستنی ئەو دوو لیوایە بکرێت.
وتیشی، ئەو دوو لیوایە پێکھاتەیەکی نوێیە و لە رووی ژمارەوە لە لیواکانی تر زیاترە و  پێکاتەکەی چوار فەوجییە، ئەو لیوایەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆ شاییەیە کە لە ناوچەکانی جێی گرنگی ھەردولا دروست بووە.
ھاوکات"مستەفا کازمی"سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە نوسراوێکدا فەرمانی کردووە وەزارەتەکانی بەرگری و دارایی عێراق ئەرکی دارایی و پلەی لیوای ٢٠ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆ بگرن.