گواستنەوەی عیراق: لە سبەینێوە دەست بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانە دەکرێت کە گیریانخواردووە
ئاکام
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٬٢٠٤
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێڵی ئاسمانی عیراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە گواستنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە لە سعودیە گیریانخواردووە بۆ فڕۆکەخانەکانی عیراق و ھەرێم.
دەشڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەت چاودەخشێنێتەوە بە ئەو گەشتانەی کە گرفتیان ھەیە بۆ سعودیە تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ئەوەی گەشتەکان لە بەرژەوەندی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە رێکبخەنەوە و لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
لەنێو ئەو عومرەکارنەی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ماوەی چوار رۆژە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە، دوو ھەزار و ٤٠٠ عومرەکاریان کوردن، لەکاتێکدا بڕیار وابوو رۆژی شەممە بگەڕێنەوە ھەرێم.