موراد قەرەیڵان: تورکیا لە بۆردوومانەکاندا چەکی کیمیایی بەکارھێناوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٢٥
موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایگەیاند، سوپای تورکیا ھەمیشە ھەڕەشە لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات، نزیکەی شەش مانگە لە ھێرشەکانی بۆ سەر گەریلا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا چەکی کیمیایی بەکارھێناوە و چەندین بەڵگەش لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەبەردەستدایە و بەشێکی زۆری ئەو بەڵگانەش بۆ رایگشتی بڵاوکراونەتەوە.
داواش دەکات وەفدە نێودەوڵەتییەکان شوێنی رووداوەکان ببینن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن، چونکە تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ھەوڵدەدات بەو شێوەیە خۆی لە شکستەکان ڕزگار بکات.