عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بابەتی دابەزینی نرخی نەوت زیادەڕۆی تیاداکراوە و لەکاتی ئامادەکردنی بودجە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیرکراوە، بەڵام ئێستا ئەوە کێشە دروستناکات و داھاتی نەوت گەیشتووەتە ١٢٠ تریلیۆن دینار کە موچەی موچەخۆرانی پێ دابیندەکرێت.

دەشڵێت، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوامبێت لە دابەزین و ببێتە ٦٠ دۆلاریش، کاریگەری لەسەر موچە نابێت ھەوڵ ھەیە کە داھاتی نانەوتی زیادبکرێت و لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت لە میوانداریکردنی وەزیرەکان و میوانداری تەیف سامی وەزیری داراییش دەکرێت، بۆ پێداچونەوە بەو جێگرەوانەی کە دەتوانرێت داھاتی پێ زیاد بکرێت.