لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە،  کەسانێک بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە و بەئەنقەست دەستکاریی پێوەرەکانیان دەکەن، ئەو ھاوبەشانەی کارەباش ئاگادار دەکەنەوە، سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، بێجگە لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیکاران کە بە ئەنقەست دەسکاریی پێوەرەکە بکەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەکە و چاککردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونکە پێوەرەکە بەبێ بەرامبەر بۆ ھاوبەشان بەستراوە و لەکاتی ھەر ھەڵەیەکی تەکنیکی یان گرفتێک، وەزارەتی کارەبا خەرجییەکانی لەئەستۆ دەگرێت.