لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە باسیان لە تێکۆشەرەکانی گەرمەسێرکرد کە پشتوپەنا و قەڵغانی شۆڕش و یەکێتی بوون و ھەر تێکۆشەرێکی گەرمیان ورەیەک بوون بۆ جۆشدانەوەی گیانی موقاوەمەت و بەرگریکردن کە مامۆستا سۆران یەکێکە لە نموونەی ئەو پێشمەرگە و فەرماندانەی کە مێژوویەکی پڕلەشانازیان تۆمارکرد.

مەکتەبی سکرتارییەت لەبەرانبەر ئازایەتی و قارەمانێتی سوپاس و پێزانینی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیان پێشکەش بە مامۆستا سۆران کر،د جەختیان کردەوە، خزمەتکردنی تێکۆشەرانی کوردایەتی بە ئەرکی خۆیان دەزانین.

ھاوکات مامۆستا سۆران، وێڕای دەڕبڕینی سوپاسگوزاری بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەکەی روونیکردەوە، مایەی خۆشحاڵییە ئێستا یەکێتی یەک دەنگ و یەک بڕیارە، لەم رووە بۆ خزمەتکردنی وڵات ھەر  پێشمەرگەکەکەی یەکێتی دەبێت.