نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی ۹/۱۸ تا ٩/٢٣ لەناو باڵەخانەی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە،١٧ھەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ساڵانە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پێشانگەکەدا زیاتر لە ۱٠٠ کۆمپانیا بەشداریان کردووە لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، وەبەرھێنان، پیشەسازی، خۆراکی، پاکەرەوە، پزیشکی، خوێندن و زانست و بەشداربووان تازەترین کارەکانیان و بەرھەمەکانیان نمایش دەکەن بۆ ھاووڵاتیان و بازرگانان و پیشەسازان.

نەوزاد غەفور راشیگەیاند، کۆمپانیا بەشدارەکان بەشێکی زۆریان ناوخۆین، ژمارەیەکیش لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی دراوسێ بەشداری دەکەن، هاوکات کۆمپانیا جیھانییەکان لە رێگەی بریکارەکانیانەوە لە ھەرێمی کوردستان بەشدارن و نوێترین بەرھەمە جیھانییەکانیان لە پێشانگەکەدان نمایش دەکەن.