"نوری مەحمود"وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل" یەپەگە " راگەیاند، روسیا ھەنگاوێکی بەرچاوی بۆ رەوشی سوریا نەناوە، بەر لە بەرژەوەندیی گەلی سوریا، بەرژەوەندیی خۆی لەبەرچاو دەگرێت، مەترسیی و پێشبینی ئەوەش دەکرێت ھاوشێوەی عەفرین ڕێککەوتنێک بکرێت.
وتیشی، حکومەتی دیمەشق لەبەرامبەر ئەو بەرپرسیاریێتیەدا نییە، ناتوانێت بڕیاریکی سەربەخۆ بدات و نایەوێت چارەسەریی بۆ رەوشی سوریا فەراھەم بێت، چونکە حکومەتی سوریا لەژێر کاریگەری بەرژەوەندی روسیا و ئێران مامەڵە دەکات.
ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"ش رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، تورکیا ٣٠٦ ھێرشی  بە چەکی قورس کردووەتە سەر ناوچەکانی عەین عیسا و گرێسپی و تل تەمر و زرگان و ڕێگای ئێم فۆر و چەندین ناوچەی جیاجیای باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، ھەروەھا ١٦ ھێرشی ئاسمانیشی ئەنجامداوە.