لە دیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی كۆچكردوو پێیڕاگەیاندن ئەو رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونكە گەنجێك لەپێناو بژێوی ژیانی ئەركی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێك كە لەسەرەتای تەمەنیدابوو كوژێنرایەوە و دڵنیایكردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەهیچ شێوەیەك مایەی لێخۆشبوون نین.
بافڵ تاڵەبانی روونیشیكردەوە پشتگیری لەهیچ تۆمەتبارێك ناكات و رێگاش نادات یاساشكێنان بەناوی هەر پاساوێكەوە داڵدەبدرێن، لە یەكێتیش هەر كەسێك لە هەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەكدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشكێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەكەن، چونكە هیچ كەسێك نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەو ئارامییەی هەیە پارێزگاری لێدەكەن و بە كردەوەش سەلماندوویانە ئارامی و ئاسایش لایان هێڵی سوورە.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی لەمەودوا یەكێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داكۆكیكاری سەرسەختی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاكانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەركی ئێمەیە وە جێبەجێی دەكەین.