بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری  قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.


پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندووە، لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بەشەڕیان لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی محەمەد قادر عباس و بەدر محەمەد قادر و شێروان محەمەد قادر کوژران. 


راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوە کراوەتەوەو و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و  بدرێنە دادگا.