رزگار عەلی: بە دەنگدان بە ھاوپەیمانی کوردستان مەترسییەکان لەسەر کەرکوک پوچەڵ دەکەینەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٧٤٢
لە کۆبونەوەکەدا رزگار عەلی دواین پێشھات و گۆڕانکایەکانی سەبارەت بەھەڵبژاردنەکان لەعیراق خستەڕوو و ئاماژەی بۆ ھەڵبژاردن وەکو پرۆسەیەکی گرنگ کرد لە عیراق و گرنگی ھەڵبژاردنەکەشی بۆ کەرکوک ڕوونکردەوە.
وتیشی لەعیراق پیلانی مەترسیدار ھەیە لەسەر کەرکوک بۆیە وەکو خەڵکی کەرکوک پێویستە وشیار بن لەبەرامبەر مەترسیەکانی لەسەر کەرکوک ھەیە و ئەو مەترسییانە دەخوازێت ھاوڵاتیانی کەرکوک بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان بدەن.
رزگار عەلی وتیشی، خۆمان لە کەرکوک ساز و ئامادەکردوە بۆ ڕێکخستی کاری بانگەشە و ھاندانی دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنەکە، ھانی تیمەکانی بانگەشەیدا سەردای ماڵ بەماڵ ئەنجام بدەن.
ڕونیشیکردەوە، میکانیزمێکی گونجاومان لەڕووی ھونەری و لۆجستیەوە بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە داناوەپاشان ھەر یەک لەخالید شوانی و ێبوار تەھا سەرپەرشتیارانی بازنەی دوو لەپارێزگای کەرکوک جەختیان کرد دەیان ھۆکار ھەیە پێوست دەکات دەنگدەرانی کەرکوک بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عیراق بکەن و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان بدەن.ڕاشیانگەیاند مەترسی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان دەخوابێت دەنگدەری کەرکوک بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە بکەن چونکە بەکەمبونەوەی ڕێژەی کورسیەکانی کورد لەکەرکوک مەترسی بۆ سەر داھاتووی کەرکوک دروست دەکات.ڕاشیانگەیاند بانگەشەی ماڵ بەماڵ لەکەرکوک ئەنجام دەدەین و گەشبینیشین لەوەی کەرکوکیەکان ڕۆژی ١٠/١٠ ئەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان وکاندیداکانی دەدەن.