مەزلۆم کۆبانی: نامانەوێ ھێزەکانی ئەمریکا تا ھەتایە لە سوریا بمێننەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩١٢
مەزلۆم کوبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە دیدارێکدا لەگەڵ پەیمانگای "نیولاینزی" ئەمریکی بۆ لێکوڵینەوەی ستراتیژی وتی، سەقامگیری ئابوری و ئەمنی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش لە یەکتر جیاناکرێنەوە و نایانەوێ ھێزەکانی ئەمریکا ھەتا ھەتایە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و رۆژئاڤا بمێننەوە.
وتیشی، بوون و نەبوونی ھێزەکانی ئەمریکا ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر شەڕی "ھەسەدە" لە دژی داعش نابێت، چونکە پێش ھاوپەیمانییان لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانان، بە تەنھا شەڕی داعشیان کردووە، سەرکەوتنی سەربازیش شایستەی ئەوەیە بە سەقامگیری سیاسی پشتیوانی لێ بکرێت و دۆستەکانیشیان لە ئەمریکا توانایان ھەیە ھاوکاری "ھەسەدە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا" بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریا.