لە شەش مانگدا زیاتر لە نیو ملیۆن تۆن کاڵا لە ڕێی پەروێزخانەوە گوازراوەتەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٨٩٨
فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای بەھاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٥٥٢ ھەزار تۆن کاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە ھاوردە و ھەناردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێژە کاڵایە، لە ڕێی ١٧ ھەزار و ٥٠٥ بارھەڵگری ئێرانی و ١٠ ھەزار و ٥٢٤ بارھەڵگری عێراقی گوازراوەتەوە.
کەرەمی ڕاشیگەیاندووە، لەو کاڵا نانەوتیانەی ساڵانە لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق دەکرێن، زیاتر لە نیوەیان لە سنورەکانی کرماشانەوە دەگوازرێنەوە.
وتیشی، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی بەشێکی زۆر لە سنورەکانی ئێران، ھەناردەی کاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە ئاستێکی بەرزدا بووە.