قوباد تاڵەبانی: ئەم ھەڵبژاردنە بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوکییەکان چارەنوسسازە
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٤٠٧
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و لاوی پارێزگای کەرکوک کۆبووە و وتی، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوکییەکان چارەنوسسازە و نابێت بھێڵن مەترسی لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروست ببێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، چاوەڕوانی ئەوە لە گەنج و لاوانی کەرکوک دەکەن کە لە پرۆسەی بانگەشە و دەنگدان بە ھاوپەیمانی کوردستان رۆڵی سەرەکی و گەورەبگێڕن. و باسی لەوەش کرد، کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کەسانی ئەکادیمی و شارەزا و لێھاتوون، دەتوانن رۆڵی باش ببینن لەچارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد و کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بەھاوڵاتیان.