نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا رایگەیاندووە، بەشێوەی ئاسایی کاروبارەکانیان بەڕێوە دەچێت، ئەو کێشە و ململانێیانەی کە روو دەدەن ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانیان نابێت. 


نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا جەختیکردووەتەوە، لەوەی دوورن لە ململانێی لایەنە سیاسیەکانی ئێستای سلێمانی بە تایبەتی و ھەرێمی کوردستان بە گشتی، وە دوورین لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و ئاماژەی بەوەشکردووە  سەربەخۆن و دوورن لە کاروباری حزبایەتی لە ھەرێمی کوردستان.