جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند، بەھۆی ئەو رێکارە نوێیانەی گیراونەتە بەر، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی باشماخەوە، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو  ریژەکە ١٤٨٪ زیادیکردووە.


وتیشی، ئەمساڵ پارێزگای سنە لە بواری چالاکی ئابوری  پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستھێناوە.