ئارام حەننا وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رەتیکردەوە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پلانی ھەبێت بۆ دروستکردنی ھێزێکی نوێ لە پێکھاتەی عەرەبی سوننە، بۆ پاراستنی ناوچەکانی سەر سنوری سوریا و عێراق. 

دەشڵێت، بۆ پاراستنی سنورەکان، ھەماھەنگی تەواو لە نێوان ھەسەدە و پۆلیسی پاسەوانی سنوری عێراقدا ھەیە.