رزگاربوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان داوای ماف و ئیمتیاز لە حکومەت دەکەن
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬١٣٢
ژمارەیەک زیندانی سیاسی و ئەوانەی لەشاڵاوی ئەنفال لەناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان رزگاریان بووە، داوای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاساییانە لە حکومەت دەکەن کە پەرلەمانی کوردستان وەک ماف و ئیمتیازات بۆی دیاریکردوون.
نوێنەری زیندانییە سیاسییەکانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانن، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیار و یاسایانەی تایبەتن بە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی جێبەجێ نەکراوە.