بافڵ تاڵەبانی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٢٬١٤٧
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات
ھونەرمەندان و ھاوڕێ و ھونەردۆستان
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵای خەیات)مان پێگەیەشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداری خەمتانین
ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو.
ھیوای سەبووری بۆ خێزان و بنەماڵەکەی دەخوازین و رۆحی کاک عەبدوڵا شاد و ئارام بێت.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان