شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٥٥٥
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندن و دەستپێکی پەخشی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک-ەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، ھیوای گەشەکردنی زیاتر و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
ھەڤاڵان.. ھەر لەیەکەم رۆژی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک-ەوە سەرۆک مام جەلال ئەو مژدەیەی بەخەڵکی کەرکوک گەیاند کە کەناڵەکە دەبێتە مینبەری راستەقینەی ھەموو پێکھاتەکان، بۆ ئەو ئەرکەش لە دڵسۆزی و خۆڕاگری و تواناکانتان گەشبینین، ئومێدەوارم لەم وێستگەیەشدا کاری جددی بۆ گەشەپێدانی چۆنایەتی کەناڵەکە بکەنە کاری لەپێشینەتان، تا ھەردەم لەئاست خواست و دەنگ و رەنگی کەرکوکیەکان بن و لە پێشەنگیدابن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانیی و دیموکراسییەکان.
جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزبێت