بافڵ تاڵەبانی :کەناڵی کەرکوک کە دیاری سەرۆک مام جەلال بوو بۆ هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کەرکوک
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٠٧١
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک
پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوادارم ھەمیشە سەرکەتووبن و لەئاست پێویستی میدیایی ئەمڕۆدا بن. بە بەرنامە و پەیامی پیشەیی و بەرپرسیارانە درێژە بەخزمەتەکانتان بدەن و لەپاڵ ئەرکە میدیاییەکەشتاندا رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.
کەناڵی کەرکوک کە دیاری سەرۆک مام جەلال بوو بۆ ھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کەرکوک، دەبێت وەک ھەمیشە راگەیاندنێکی بەرپرسیاربێت و لەچوارچێوەی پابەندبوون بە بەھا باڵاکانی رۆژنامەوانی پەیامەکانی ئاڕاستەبکات. لەم قۆناغەشدا بەبەرنامەیەکی نوێوە خزمەتی شارەکەتان بکەن و پارێزگاری لە دەنگی کورد و نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی کەرکوک بکەن.
ئێمەش پشتیوان و ھاوکارتان دەبین و ھەمیشە شاد و سەرفرازبن.