بە ھەماھەنگی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی کۆچبەرە کوردەکان دەگەڕێندرێنەوە
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٣٠٧
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دەزگاکەیان بە ھەماھەنگی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ٥٥ کۆچبەرە کوردە دەگەڕێنێتەوە ھەرێم کە لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی نوسرە کرابوون.
ئاری جەلال باسی لەوەش کرد، کاروبارەکان لەگەڵ وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی تەواو بوون و لە ئێستادا چاوەڕێی تەواوبوونی کارە یاساییەکانن لەگەڵ حکومەتی تورکیا تا لە ڕێگەی تورکیاوە ھەموو کۆچبەرەکان بگەڕێندرێنەوە. وتیشی، باری تەندروستی کۆچبەرەکان باشن و لە ئێستادا لە کەمپدان و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.