قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی بازرگانی بەستراوەتەوە بە ئارامییەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٧٨٠
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەشەپێدانی بازرگانی بەستراوەتەوە بە ئارامییەوە، لەگەڵ حکومەت کار دەکەین بۆ پشتیوانی کردنی بازاڕی کار، ئەو پڕۆژەیەی ژووری بازرگانیش دەبێت بە ناوەندێک بۆ کاری بازرگانی لە ئاستی عێراق، ھەروەھا ناوەندێکی گرنگ بۆ ھەڵگرتنی کاڵا و پێداویستییەکان.
قوباد تاڵەبانی داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد، ھاوکاری زیاتر پڕۆژەکە بکەن بۆ ئەوەی لە زوترین کاتدا تەواو بکرێت.