کۆمەڵەی زانستە  سیاسیەکانی کوردستان بە ھاوکاری  ڕێکخراوی ڕەنگەکان پانێلێکی لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکخست.


لە پانێڵەکەدا چاودێران و شارەزایانی بواری ھەڵبژاردن ڕایانگەیاند: ھەرچەندە دوای بێنەو بەردەیەکی زۆر تا ڕادەیەک ئەوە یەکلایی بووەتەوە ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھێشتا ھەندێک ئاستەنگ و گرفت لە بەردەم ھەڵبژاردنەکەش ماوە بە تایبەت ئەو ئاستەنگانەی کە بەھۆی یاسایی نوێی ھەڵبژاردنەکان ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکیان ڕەنگە لە وادەی بانگەشە و بەشێکی تریان ڕەنگە لە ڕۆژی دەنگداندا ببنە گرفت لە بەردەم پڕۆسەکەدا.

ئەوەشخرایەڕوو ئامانجی پانێڵەکە دروستکردنی ھۆشیارییەکی گشتییە بۆ دەنگدەر و کاندیدەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانە لە بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکەدا.