لە چوارچێوەی کۆبونەوەیەکی وەزیری پیشمەرگە و وەفدێکی باڵای راوێژکارانیسەربازی ھاوپەیمانان، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆ شایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری لەناوچانە، لەگەڵ سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری گەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەمنزیکانە ئامادەکارییەکان بۆ رۆڵ و ئەرک بینینی ئەو دوو لیوایە تەواو دەکرێت، ئەرکی پاراستنی ناوچە جێناکۆکەکان لە پەلامارەکانی تیرۆریستان جێبەجێ دەکەن.وتیشی، خوازیارن لەبەرامبەر مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان، لەگەڵ بەغداد بگەنە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر تەواوی گرفت و لەمپەرەکان، تا لەداھاتوودا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدەن.