وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا جموجوڵە ئابوری و بازرگانییەكان لە تەواوی وڵاتانی جیهان وەستان و داهات و بژێوی ژیانی زۆر كەس و وڵاتی خستوەتە مەترسییەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو رەوشە نالەبارەدا توانراوە بە ڕێكاری توند، درێژە بەكاروباری بازرگانی بدرێت و لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 2هەزار و 750 مۆڵەتی بازرگانییان بە بازرگانان داوە، بۆ ئەوەی لە چەندین وڵات كاڵا هاوردە بكەن و گرێبەستی بازرگانی ئەنجام بدەن.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، یاسای وەبەرهێنانی هەرێم و یاسای بازرگانی دەرفەتی باشی رەخساندوە بۆ وەبەرهێن و بازرگانەكان كەبێنە هەرێمی كوردستان و تواناكانی خۆیان لەڕوی پیشەسازی و بازرگانی وەبەرهێنان و كشتوكاڵ بخەنەگەڕ و بەرهەمی زیادەی چیمەنتۆ و كشتوكاڵ و ئاسن و بەرهەمەكانی تری كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان بگوازنەوە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبەش.