ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠/٨/٢٠٢١ لە ھۆڵی شەھیدانی یەکی شوبات لە بارەگای مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بەشداری ھەریەک لە ھەڤاڵ عوسمان بابیمارانی، د. رێواز فایق، د. رێبوار یٔیسماعیل، د. دارا رەشید، شاڵاو کۆسرەت ڕەسول ئەندامانی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی کادیرانی بازنەی چواری ھەولێر ئەنجامدرا.


ھاوکات  لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی گرنگی سەرکەوتنی یەکێتیی لەم پرۆسەیەو ھەوڵەکان بۆ بەشداری ھەمووان لە سەرخستنی پرۆسەکە.


 کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی نێوان ھەڤاڵانی بەشداربوو کۆتایی ھات و دووپات کرایەوە کە دەبێ یەکێتییەکانی ھەولێر بە گوڕوتینەوە بەشداربن لەو پرۆسەیە.