وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی سەبارەت بە گەشتکردنی ھاووڵاتیان بڵاوکردەوە، بەپێی نوسراوەکە رێگە بە گەشتکردنی ھاووڵاتیانی عێراق دەدرێت لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ھندستان بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیان پشکنینی"PCR" بکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەو شوێنانە کەرەنتینە بکرێن کە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی دەکات.
ھەر بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، کەسانی بیانی و ئەوانەی لە ١ی تەمموزی ٢٠٢١ سەردانی ھندستانیان کردوە رێگەیان پێدەدرێت لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم بگەرێنەوە، بە مەرجێک پشکنینی"PCR" بکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێن.