ئەحمەد محەمەد وتەبێژی دەستەی ژینگەی ھەرێم لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی ١٤ نوێنەری وەزارەتەکان و نوێنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت و تیایدا تاوتوێی کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەسەر ژینگەی ھەرێم و تەندورستی ھاوڵاتیان دەکرێت.