لە ٢٠١٨وە داعش ١١٢٠ کردەوەی تیرۆریستی لە عێراق ئەنجامداوە
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢١
٩٧٨
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق رایگەیاند، سەرقاڵی دانانی میکانیزمی دامەزراندنی ئەو دوو لیوایەن.
وتیشی، داعش وەک دەوڵەت ناوی نەماوە، بەڵام وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی جیھانی ھەر ماوە و لە ماوەی سێ ساڵ و حەوت مانگی رابردودا ھەزار و ١٢٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە و تەنھا لە حەوت مانگی ئەمساڵیشدا ١٣٤ پەلاماری لە ناوچە دابڕێنراوەکان ئەنجامداوە و تائێستاش مەترسییە بۆ سەر عێراق و ھەرێم و سوریا.